چواری بە هەزار

2022-11-13 16:33:21



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

هەواڵی ناخۆش و قۆڕ
قسەی زل و سەری شۆڕ
خەمی سوێرخوێ وبەلەزەت
کێشەی قەبە و کەڵەگەت
دەنکە خۆزگەی هەڵوەریو
سیاسەتبازی گەنیو
لوولە درۆی مێشاوی
کوردۆکوژەی خەستاوی
عەللاگە وەعدی بەتاڵ
مەسئولی بێ پەڕوباڵ
تەکتیکی بێ ستراتیج
ڕیکلام بۆ عەبای خلیج
قەراری کەللەتەزێن
غەڵەتی کەمەرشکێن
تەعلیق وجوێنی مزر
درۆی حازر و بزر
ڕادیۆ و  ماڵپەڕی علووج
فەریک و بەچکە و فڕوج
فێڵی سڕی و عەلەنی
بایکۆت بە ملەوەنی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand