بەڵێ وایان پێ ئەڵێین
2022-11-09 10:04:10
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
بە تەئریخ ؛ ڕەببی ڕووت ڕەش بێ
بە مەچەک: دائیمەن کەلەپچەت بەش بێ
بە شەق: ئافەرم هەر بەردەوام بە
بە ئەقڵ: تاکو ئەتۆپین تۆ جام بە
بە کاندید : دەستخۆش ڕابوێرە
خوشکەزایە و پێمان فێرە
بە ڕابوردوو: بگەڕێوە
بە خورافات: پێ هەڵبڕە ،بێ بەڕێوە
بە سیاسەت: ویش کە جوانی
بە بایەقوش: ماشەڵا چەندە خۆشخوانی
بە ڕاپەڕین: خەجاڵەتی جەنابتانین
بە مەسئول: سڵاو وەستا ئەنیشتاین
بەجادە: خۆم بەفیدای چاڵ و چۆڵت
بە میللەت: ببمە حەیران بۆڵە بۆڵت؟
بە ئیجە: ئەم کاتەت باش سەیوانی نوێ
بە شانس: شعور فێرکە وەک تۆ بنوێ
بە نەوت: بۆچی ئاوا سوکت کردین؟
بە نەتەوەیەکگرتووەکان: گوناحمان چییە کە کوردین؟
بابهتی پهیوهندیدار