دوور لە ڕووی حازری
2022-11-06 14:36:11
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*کەسابەت وەکو ڕیش تاشین وایە، ئەتوانی بەلاساییکردنەوەی باوکت فێری ببیت، بەڵام سیاسەت ،تەشبیهات نەبێ ، بەرتاشینە ئەبێ خۆت فێر ببیت.
* بەوەدا بزانە تەخطیط زۆر موهیمە کەر دەکات بە زێبرا.
* بەڕاستی زەحمەتە ، پیاو نازانێ بۆ حاڵی خۆی بگری یان بەوەزعەکە پێ بکەنێت؟
* ماشەڵا گۆڕان وەکو سویسرای لێ هاتووە، دنیا ئاو بیبات عیلاقەی پێوە نی یە .
* مودیرەکەمان پێی وتم قسەکەت لە جێی خۆيدایە، عەینەن ئەیڕەقیب بە دەنگی سەمیرە تۆفیق.
* هەر دەمگوت خوایە بۆچیی دەمێکە گوێم لە جنێوی تازەنەبووە ، تومەز موشکیلەکان کۆنن بۆیە.
*وتم سودانی نیازی وایە تەواوی کێشەکان چارەسەر بکات وتی مەگەر بە فۆتۆشۆپ.
*کە سەیری وەزعەکە ئەکەیت ڕێک ئەڵێی وانەی وەرزشە و کراوە بە فیزیا.
* -دکتۆر بڕوام بەهیچ نەماوە نازانم چیمە ؟
+ هەقتە
* دوور لە ڕووی حازری و پەرژیێکی قایم بێ ، تائێستا وام ئەزانی پۆپۆلیست یەعنی ئەوەی خەیاڵ بدەیتەپۆپەکەی ، کەچی خراپتر ، ئەوەیە کە خەڵکەکە هەرچییەکی فەرموو بڵێی وایە.