هەموو ڕۆژێکە
2022-11-01 20:10:53
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*کە ئەچیتە ژێر پردەکە وا ئەزانی عارفەیە ، کە ئەچیتە فەیسبوک وا هەست ئەکەی ٣٠ ی ئابە.
*تۆ سەیری جوغرافیا، ئوردون و عێراق بە پاڵی یەکەوەن کەچی ئەمیان قەترەیە نەوتی نی یە ئەویان زەڕەیەک هەیبەت.
*ئێستا با بگەڕێینەوە سەر ئەسڵی مەتڵەب ، کەی عوتڵەیە؟
*تەبعەن زۆر ناخۆشە پڕ بکەن بە جانتاکەتدا و بیدزن ، بەڵام ناخۆشتر ئەوەیە هەر یەک قوتو ڤازەلینی تیا بێ.
*ئەگەر لە بازاڕدا دوکقندارەکقن بە عەرەبی هاوار نەکەم خۆم بە خەڵکی هەرێم نازانم .
*بەعزە قوڕمساغێ هەن بەدەست من بێ خوشک و دایکیان تەعاروف بکەن لەگەڵ راغیب عەللامەدا.
*مەناعەتم نی یە چوار سەعات گوێ لە دیداری دەزگای مێری بگرم بەڵام تەحەمولی پێنج دەقە شیعری ئەم سەردەمەم پێ ناکرێ
*ڕێجیمکردن لای من وەکو پڕۆژەکانی سلێمانی وایە ، پلان حازر و ئامادەیە بەس جێبەجێ ناکرێ.
*بەڕێز جەنابی خەمۆکی سوپاس کە ئەرکی هەموومان ئەکێشیت… دڵسۆزت ئومێد.
*نازانم لای ئێوە چۆنە ، بەڵام بە نیسبەت منەوە ناخۆشترین ڕۆژ هەموو ڕۆژێکە.
*بە قەناعەتی بەندە ئەگەر لەباتی ئەو هەموو شوقەیە جادەمان دروست بکردایە قیرمان لێ ئەبڕا.