چەکوش
2022-10-26 05:55:49
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
بە سترێچەکەتدا تێ دەگەم
حیزبایەتی تەسک چەند خەتەرە
هەموو بەرزییەک باش نی یە
لە زەغتەکەمەوە عیبرەت وەرگرە
**
لێوەکان بۆچی نوقاون؟
ئاسمان لەبەرچی وا مۆنە؟
ئەگەر ئەمە تەبایی بێ
ئەی شەڕ چۆنە؟
**
هەروابووە
چەپڵەی زۆر دروێنە ئەکات
ئەوی درۆی باش ئەزانێت
ئەم کەلتورە مەزرایەکی عەجایەبە
تەنیا کۆیلە بەرهەم دێنێت
**
بێزار بێزار
لە گریان و جۆزە و گەشتیار
لە تەئریخ و مناڵ و شار
لەچەم لە پاقلە لە دیوار
لە پەنجەرە
لەم وڵاتەی
کە شیعرەکەشی خەنجەرە
**
ئاخرییەکەی
شکاتمان ئەگاتە دیوانێ
تێ دەگات
کە ئێمە بزمار نین
بەس چی بکەین
خەتاکە سوڵتانە
چونکە خۆی
بە چەکوش ئەزانێ
بابهتی پهیوهندیدار