خەبات ئەکەین لەپێناو…
2022-10-22 07:30:57
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەگەر تڕو تۆپی ساڵی ٢٠٠٣ مان بەراورد بفەرموی بەم فسدانەوەیەی ئەوڕۆکە پێشبینی ئەکرێ شەش حەوت مانگی تر حیزبدروست ببێ لۆ ئەم دروشم و ئامانجانە:
١- هیچ گەڕەکێک دوو جاسوسخانە زیاتری تیا نەبێ.
٢-گەشتیارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە سنوری هەرێم شەحاتەکانیان داکەنن ، بیکەن بە قۆنەرە.
٣- کورد ئازاد بێ لەهەڵمژینی هەوای پەنچەرچیدا.
٤-هەموو کوردێک مافی هەبێ لافیتە بەزەویی موساتەحەدا هەڵواسێتن.
٥- بە ئاوی نیشتیمان پاک پاک دەست لەوەزعەکە بشوات.
٦- پێویستە ئەو قومبەلەیەی ئەیلکێنن بەسەیارەکەتەوە جەڕەسی پێوەبێت.
٧- هەموو خێر وبێرەکان هەربۆ قەوم وقیلە و بنەماڵە نەبێ، جار جار شمولی ژێر ماڵەش بکات.
٨-نەخۆشخانە حکومییەکان لا ئەقەل فەحسی پیس و میزایی بکەن.
٩- بەدیار هەواڵی بەرپرسانەوە قەی نەکات خەیار پاک بکەیت.
١٠-هەموو هاووڵاتییەک بتوانێ هێلکەی قەل بخاتە ژێرمریشکەوە.
١١- بۆسوتاندنی بارەگای حیزبەکان رێگەپێدراوبێ نەوتەکەی ئەنجومەن بەکار بێنێت.
١٢- کە بەلای کەرکوکدا ڕۆی لە دڵی خۆیدا بڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە.
١٣- بەبێ ڕاپۆرتی پزیشکی دەروونییش ئازادە زمان لەکامێراکانی هاتوچۆ دەربهێنێت.
١٤-ئەگەر تاوڵەی لەمەسئول بردەوە نەیبەن بۆ فەلاقەخانەکە.
١٥-کوللی ئەندامێک دوو فەیسبوکی هەبێ ، یەکێکیان بۆ ماستاوکردن و ئەویتر بۆ موعارەزەبازی