بێلا چاو
2022-10-19 12:05:42
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
میلەت هوشیارە
زۆر ئاگادارە
بەڵام حەیفێکم
کە بێکردارە
هەر چواردەورەکەی
ڕادیۆ و ماڵپەڕە
ئەزانێ لە کوێ
فەرتەنە وشەڕە
ئەو بەغیرەتە
کەڕەی شەربەتە
بۆ تەنیا ساتێ
گوێشی ناداتێ
کورت و کرمانجی
ڕەئی ئەمەیە
درۆن و موشەک
هەمووی فشەیە
باشترین سیلاح
تەنیا خوتبەیە
ئایندەی ڕوونە
خاکی ئاڵتونە
بەخت هندی یە
ئەمیش فلفل و
بیبەری توونە
جار جار سەلارە
جار جار چەتونە
هەم فۆلکلۆرە
هەم ئەفەندی یە
لە سایەی خواوە
هیچی کەم نی یە
بێجگە لە شوانێک
یخەی لێ بکا
ئیتر بە گۆچان
یان ڕجا و تکا
ئەکرێ غاندی بێ
یان نەوەی پۆڵ پۆت
عایدی کورد بێ
یان هی پەتریپۆت
بێ فیز و دەعوان
چۆن حەز کا
ئاوان
هەلوک و مزراح
پلەی ستەیشن
گرنگ ئەوەیە
ئەو کاکە شوانە
زوو زوو هاوار کا
بفەرموێ :
ئەکشن