بێلایەنی و درۆکانی
2022-10-17 06:33:55
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
زۆر قسە و مەوقیف و شتی وا هەن کە ئینسان ئەگەر ئاگای لەخۆی نەبێ ئەیخەنە پاقلەکەوە . خراپترینیان وشەی بێلایەنە، ئەم مردوو مراوە نە ئەسڵی هەیە و نەئەساس کەچی دەستی ئەنواع و ئەشکال زەلام و حیزب و تاقم و میلەت ودەوڵەتی کردووە بە زاخدا. سوکرات لە تاقیکردنەوەیەکی تیۆریدا بۆ بەشی جیۆلۆجی کە ١٦ خوێندکار و ٨٦پڕۆفیسۆر و ئوستازی پارلێڵ و دژەپارلێلی لە گەچ ، عەفوو لە خۆ گرتووە ئیسپاتی کرد بۆ عالەمی سەر ڕووی زەمین کەلە نەوتەوە تا جەوت و لە عەرشەوە تا قورش و لە ئێرانەوە تا توران شتێک نابینی بێ لایەن بێ . بیلامەعنا هەر دەعبایەکدەستی بۆ ئەبەی ئیللا و بیللا سەر بە جەماعەتێکە و بەلای جیهەتێکا دایئەشکێنێ و بە مەوزوعێکی دیاریکراو تووشیقبوزییەتی مەزاج ئەبێ. لایەنبازی کە تەئریخیەن زۆر لە مێبازیی کۆنترە، چەقیوە بە زمان و دەربڕینەکانیشماندا . یەعنی بە جۆری زاراوە و دەستەواژەکە تێ ئەگەی کابرای فاعیل مەدحی مەفعولوبیهییەکە ئەکات یان تیرو توانجی تێئەگرێ. فەرمون ئەمەش بەڵگە
ستایش؛ سەرو سیما
زەم :سەرو فەساڵ
سەرسامی ؛چاو وبرۆ
تەعلیق :چڕو چاو
حەز:کەمەر و ناوقەد
بێز؛گەڵ و گیپاڵ
شاعیر:پاو و پووز
قەساب؛ قاچ و قول
ئیعجاب:دەم و لێو
ڕق:دەم و فڵق
زەوقن:گەردن
ناحەز؛گێپەڕەی مل
دەزگیران:کەڵەگەت
دش؛درێژ داهۆل
شارستانی ؛کوڵم
خۆمانە؛گوپ
ڕێز؛شان و شەوکەت
گاڵتەپێکردن؛ قەڵافەت
ژیلوان؛ڕیش پڕۆڤیسۆری
ئەوڕەحیم؛ڕیش سابرێنی
ئەوەی ئێمە ؛تەکەتول
هینەکەی ئەوان ؛گەلەکۆمەکێ
ئەمڕۆیی؛بێ سمێڵ
کۆنە پەرست؛ دەم ڕووت