Draw Media

حەسەنەکان

2022-10-10 13:06:26


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

*گوێم لە خوتبەیەکی حەجاج نەگرتووە وا هەست نەکەم کە خەڵکی عێراق زوڵمی لێ دەکەن - حەسەنی بەسری -
*بیرەوەری مەسئولێکم نەخوێندۆتەوە وا تەسەور نەکەم ئیمامی مەعسومە -حەسەنی جەمال عیرفان-
*نەتیجەی موختەبەرێکم نەبینیوە نەڵێ ڤیتامین دی یەکەت کەمە.-حەسەنی تەندروستی-
*پەڕلەمان هیچ دانیشتنێک ناکات نەتیجەکەی لە ئەوەڵەوە مەعلوم نەبێ -حەسەن دیموکرات-
*ناونیشانی خەبەرێک نادۆزیتەوە عیلاقەی بە ناوەڕۆکەکەیەوە هەبێ -حەسەنی ماڵپەڕ-
*هەتا ئەم چرکەیە درۆنێکی تورکم بەرچاو نەکەوتوە لەتاو ئێمە میزی نەکردبێ بە خۆیدا- حەسەنی دژە ئاسمانی-
*وەزعەکە ئەوەندە عەبوسە هەزاری وەک من ناتوانن زەردەخەنەیەک بخەنە سەر لێوی .- ڕەحمەتی کاک حەسەنی شیرین-
*ئەقڵی مەسئولێکم پێوانە نەکردووە قەناعەت نەکەم موستەحەقی لەمە خراپترین-حەسەن کورد-
*دەعوایەکی ئەم وڵاتەم بەرچاو نەکەوتووە وەکو ئەوەکەی جەنابی موفەتیش لە ئەخیردا نەڵێ ژنە جووتیارەکە خۆی لە خۆی داوە.-حەسەنی یاسای ئێواران -
* لە سەرو خواری ئەم وڵاتەدا دەنگ ناخۆشێکی تەمەڵم بۆ بدۆزنەوە خۆی لە من بە بەهرەدارتر نەزانێ بڵێم قیر -حەسەن زیرەک -

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand