چی لەکوێ ئێکسپایەر ئەبێ؟
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی یەکەم 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تشرینی یەکەم 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
هێلکە لەودیو مەرزەکە
سیقە لە مەعرەزەکە
جگەر لەبەر هەتاوا
خەبات لە پاڵ ماستاوا
ماسی لە سەرەکەوە
دەرمان لە شەریکەوە
شۆڕش لە دەسەڵاتا
قانون لە تەعیناتا
ترشیات لە قوتوی ڕۆنا
حیزب لە ئەقڵی کۆنا
پەڕلەمان لە وڵاتان
مەنتیق لە ماڵی سوڵتان
نانی تەڕ زۆر دایپۆشی
وەعد لەدوای سەرخۆشی
بەهرە لە کوردستانا
گەنجێتی لە ئێرانا
سکاڵا لە نوسینگە
خەبەر عاجل لە ئیستگە
ئاو کە نەڕوا لەبەری
ئاسایشیش بیسپێری
بە دراوسێی سەرسەری