یەک نەتیجە
2022-09-28 06:14:29
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
* زۆر ناخۆشە ئینسان حاجی قادری کۆیی بێ، قسەیەک بکەی کەچی دووسەد ساڵیش مییلەتەکەت هێشتا تێت نەگات.
* ئەسڵەعی لە باوکەوە ئەچێ بۆ کوڕ، موزاهەرە لە ڕوسیاوە بۆدۆستەکانی .
* گسکی کارەبایی و فوو عەکسی یەکن بەڵام یەک نەتیجەیان هەیە، حیزبە کوردییەکانیش عەینی شت.
* ئینسانی باش لە پەڕلەمانی عێراقدا، فڵچەی دانم بیرئەخاتەوە کە لە ئاودەست دائەنرێ.
* خاڵۆژنم هەڕەشەی لەنەنکم کرد وتی شەرت بێ حەشرێکت پێبکەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە حکومەتی تارانی نەکردبێ.
*خاڵی هاوبەشی میللەت و دەسەڵات ئەوەیە هیچیان سیقەیان بە ئۆپۆزیسیۆن نی یە.
* ئەم کوردە هەقێتی خەونی گەورەی هەبێ چونکە دەمێکەنوستووە.
* قریوەی ئەگەیشتە گەڕەکی ئێمە لەخۆشی ئەوەی کە پێی وتوە ئەهێڵم هەمووی ببەیت… بۆ کۆنگرە.
* بێ دەنگی دوو کەس لەم فەترەیەدا زۆر عەجیبە، موقتەداصەدر و ڕێبوار کەریم وەلی.
* بەزەییم بە کاک فوئاد حسەیندا دێتەوە، بۆ پشتیوانی لە ژینا ئەمینی ناتوانێ قژی هەڵپاچێ.