ئەی ڕەقیب و پەچەکەت لادە
2022-09-25 15:09:53
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*لەو ئیشە خۆشتر نی یە کە نازانی بۆ کردوتە.
*جاوەرە تێ بگە ؛ لە ئێران موزاهەرەچییەکانی ساڵی ١٩٧٢دارکاری موزاهەرەچییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ئەکەن ، لە هەرێمە سەربەخۆیی خوازەکانی کوردستان پەلەی دروستکردنی حکومەتی عێراقیانە.
* تەبعەن هەموو سەرەتایەک جوانە، کەس نایەت بڵێ های، من کەسێکی سەگ و سەگبابم .
* عیلاقەی بەینی ئەقڵ ودڵم لەعیلاقەی بەینی مامۆستا و تەلەبەیمەکتەبی شەو بێ نەتیجەترە.
* ئەگەر مشتەکەی سەرچنار نمونەی خەروارێک بێ سلێمانی بەشێکە لە سەماوە.
*ڕۆژنامەی کەیهان نوسیوێتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران خەتای فایەق بێکەسە ئەوندەی وت سەرپۆش فڕێدە سەرپۆش فڕێ دە.
* یابان ئەتوانێ لەو خۆشباوەڕییەی ئێمە بەشی هەموو گەردون ترشیات دروست بکات، ببورە لێم تێک چوو، ئەوە یابان نییە موسڵە.
* نەخۆشییەکی زۆر خەتەرە پیاو حەساسیەتی بە دوو گۆرانی هەبێت، ئەی ڕەقیب و پەچەکەت لادە.
* ئافرەت کاتێک کە بەگ دائەنێ خەتەرە، پەڕلەمان کە یاسا.
* ئێمە فاسۆلیاکەمان سادەیە ئەوان موشکیلەکانیان.