فەرقیان چی یە؟
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئەیلوول 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئەیلوول 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەو مناڵە ئاوفرۆشە گوپ قوپاوە
کە لەشاشەی ڕووداوەوە
تەماشای سەقز و
شنۆی ئەکرد
نەوعێک ئەیڕوانی لەو خەڵکە خرۆشاوە
وەکو ئەوەی پێیان بڵێ
هیوادارم
گرێی شانستان بکرێتەوە
مێژوو دووپات نەبێتەوە
مەکتەب نەکرێ بە بارەگا
شار پڕنەبێ لە کەڵەگا
گۆڕی ژینا نەبێ بە مۆڵ
ماڵی باوکی
ناچار نەڕۆنە ژێر چادر
سەرکردە قژ صوبغەکانی
ئەودیو سنوور
نەیەنە سەر سفرەی حازر
پێی دەگوتن
دەنگی دەهۆڵ
تەنیا لە دوورەوە خۆشە
ئازادی لەم خۆرهەڵاتە
قسەی بۆشە
ڕاپەڕین گەر دەستاودەست بێ
گورگ نەگۆڕێ بە چەقەڵ
ڕێوی خۆی نەکاتە بەتەڵ
موهیم گۆڕانی نەوعی یە
دەنا فیرعەونی ئەفەندی و
بەدلە و ڕانکوچۆغە لەبەر
فەرقیان چی یە؟