دەستخۆش قوڕمیش
2022-09-15 06:41:37
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
لە گێژەڵوکەی ناو فنجانێ قاوەی ساردوەبووی عوسمانییەوە فیمینیستێکی جامانە بەسەر دەکەوێتە کەمینی دووربینێکی زوەمکراوەوە. دووربینەکە پێشتر عەینەکی هەرزەمەلایەکی عەلمانی بووە کە لەهەڵماتێنە سیاسییەکاندا هەمیشە قرچیان کردووە. قرچ بەریەکەوتنی ئەنقەستی ڕێکەوتە چەواشەکان بووە لە گەمەی قومارچییە دۆڕاوەکانی سەر بەتەریقەتی مارکسیزم ساختەچیزمدا کاتێک کە دەبنە هەڕەشەی دەمامکدار لە زەردەخەنە ئێکسپایەرەکانی خۆپیشاندانە قوڕمیشکراوەکان. قوڕمیش، قوڕمیش، قوڕمیش… دەستخۆش قوڕمیش … ئەمە هوتافی سوقراتە بەدەم هەڵقوڕاندنی جامە زەهرەکەی ئینکارییەوە، ئینکاریی شەوقی قوتیلە بێ پڵیتەکان لەگەڵ فەیلەقی تاریکیدا. ئەژنۆی لەجێچوی تەحەمولێکی پچڕاوە لەناو پیکابێ کاڵەکی پەشیمانیدا. قوڕمیش تەگبیری خوانەناسانەی ئابوریناسێکی بۆینباخ ئوتوکراوە بۆ کەمکردنەوەی مەسرەفی سواڵکەرە بەساڵاچووەکانی ئیعلامی بنەماڵەی فەرهاد. قوڕمیش قوڵپی قاقایەکی پشتێن گرێ گرێ یە کە لە ئاگردانە کەسیرەکراوەکەی خەزێنەوە قەشمەری ئەکات بە درەختە تینووەکانی ئازادی و بەلافیتە ڕەشەکانی گەرمیان .. دەستخۆش قوڕمیش