حەسەن زیرەك بە توڕەیی
2022-09-07 08:45:07
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
وەکو کوێستانی بێستون، دایمە سەرم بەتەمە
لەتاو هەواڵی ناخۆش، هینمان بو بە تەمتەمە
تەشریف بۆ هەر کوێ ئەبەم، یان ڕەخنەیە یان زەمە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ، سینگت حەوزی کەوسەرێ
ئاخ بۆ زەمینلەرزەیەک لە ئاژدادی کورد بەرێ
چونکە خوارێ چۆڵ بووە هەمووی ڕایکردە سەرێ
وەکو کوێستانی بێستون ئەوە سەرم خاڵخاڵە
لایەک ئەی ڕەقیب ئەڵێ و لە لایەک ئاشبەتاڵە
بە پەپولەی تێ گەیشتین، جەنابی زەردەواڵە
خۆ من کوێستانی لەنگ نیم، بێنن کارگ و کامایە
خۆزگەی ئەوەی ڕوو دەدات بەخەویش نەمدیبایە
کە کوردستان کاول بوو چیم داوە لە بەغدایە؟
هیچ من کارخانە جاڕ نیم دامنێن بۆ قسەو باسان
میللەت هەم حەپەساوە، هەم بێزارو هەراسان
ئەو مێژووە چۆن ئەدڕن هەر ئاوا سوک و ئاسان؟
بابهتی پهیوهندیدار