دوای شەش مانگ
2022-09-05 06:52:39
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*ورگی کەسێک مەبە کە بە پشتی خۆیت ئەزانێ.
*تابوت ئەخیر موقتەدای بە عێراقی بزمارا داکوتی.
*کورد ئیسپاتی کرد مەسئولی خوێدەوار لە مەسئولی نەخوێنەوار خەتەرترە.
*قسەکەرێکی وەبەرهێنان وتی یاسینی مەلا نیشانەی دەست لێشۆردنە، بەڵام مەلا یاسین عەکسەکەیەتی.
*تۆزێ قەرار لە پەلەپەلەکانماندا هەیە.
*کوڕی ئەم زەمانەیە هێشتا هەموو ژەمەکانی قەترەی ئیفلیجیی وەرنەگرتووە کەچی دڵی سورت
بۆ ئەنێرێ.
*ئەگەر لە وەزعی ئاووهەواوە تەماشا بکەی، دنیا دەمێکە ئاخر بووە ، ئەمە وەختی ئیزافییەتی.
*کەرتی گشتی هەرێم ئەوەندە فاشیلە ، بیکەی بە مودیری سەحرای عەرعەر دوای شەش مانگ ئەبێ لم هاوردە بکات.
*وەزعی سلێمانی وەکو باسی ئەکەن لە حاڵی حەسەن زیرەک ئەچێ کە ئەڵێ حەریف شەش خانی ئومێدی لێ گرتوم و بێ هوودە بە تەمای دوو شەشم .
*مروری زەمان هەموو خەمێکت بیر ئەباتەوە بە عەکسی مروری هەرێمەوە.