بەڵام عەیبە
2022-08-30 17:48:35
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*گاڵتەکردن بە خۆپیشاندان وەکو پێکەنینی تەعزێ وایە ،خۆشە بەڵام عەیبە
* زۆر زۆر ئیحراجە دەزگیرانەکەت پێت بڵێ سمێڵت هاتووە، بەتایبەت ئەگەر کچەکە تۆ بیت .
* ئەم عێراقە لە جیهازێک ئەچێ کە دەست بەهەر دوگمەیەکیدا دەنێی بڵێ دە فڵتە فڵت.
*لای ترافیک لایتەکەی مەجیدبەگەوە دەبڵێک لە دواوە تەبگی کرد، وامزانی خەریکی قاپ شۆردنم و مێردەکەم باوەشی پیا کردوم.
* ئاخوندێکی ئێرانی وتی ئێستا زانیمان ئەوانەی کە کوژراون ناچنە بەهەشتەوە ، بەس قاتڵەکان بۆ؟
* کچەکەی پورم ناوێرێ بچێ بۆ کافتریا و شت ، ئەڵێ مەشهورنیم ئەترسم کەس نەمناسێ و حەیام بچێ.
* نەگبەتیی کوڕە مەلا ئەوەیە دائیم باوکی بە زندیقی ئەزانێ و خەڵکەکەش حسابی ئیخوانی بۆ ئەکەن .
* بەحسابی شەڕی ناوخۆ بێ ئێمە ٢٥ فەڕە لە پێش شیعەکانەوەین.
* ئیبراهیم تاتڵس ئەگەر پەرداخ بوایە ضدلکەسرە هەرە ئەسڵەکان ئەبوو.
* لە شەڕی نێوان چاکە و خراپەدا تۆ مەهێڵە چاکەت ساردبێتەوە.