Draw Media

39 كەناڵی ئیسلامیی و بانگخوازیی لە هەرێم هەیە

39 كەناڵی ئیسلامیی و بانگخوازیی لە هەرێم هەیە

2018-06-06 11:15:50


(درەو میدیا):
 محەمەد گەردی بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە لێدوانێكیدا بۆ درەو میدیا ئاماژەی بەوە كردووە" ژمارەیەكی زۆر كەناڵی بیندراو و بیستراو لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرمان وەك ئیران و توركیا، ژمارەی دەزگا راگەیاندنەكان لە پێوانەی جوگرافیا و ژمارەی دانیشتوان زۆرترە. بۆ نموونە 160 رادیۆ لەلای ئێمە تۆماركراون‌، 97 كەناڵی تەلەفزۆنی ناوخۆیی و 39 كەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانیمان هەیە، كە تیكڕایان دەكەنە 296 كەناڵ" 
 محەمەد گەردی راشیدەگەیەنێت" تا ئێستا 39 كەناڵی ئیسلامی و بانگخوازی هەن كە پێكدێن لە رادیۆ و تەلەفزیۆن، 3 كەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی و13 كەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی و 23 رادیۆیان هەیە"
سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی ساڵانە لەو كەناڵە،  محەمەد گەردی دەڵێت: پێویستە هەر كەناڵێكی ئاسمانی 40 ملیۆن دینار بدات. كەناڵی ناوخۆیی ئەگەر لە ئاستی هەر چوار پارێزگاكە پەخش بكات دەبێت 20 ملیۆن دینار بدات، بەڵام ئەگەر لە یەك پارێزگا پەخش بكات دەبێت 10 ملیۆن دینار بدات. 
بۆ رادیۆكانیش ئەگەر لەسەر ئاستی چوار پارێزگا پەخش بكەن دەبێت 10 ملیۆن بدەن و ساڵانە دوو ملیۆن و نیو دینار بدەن بۆ نویكردنەوەی مۆڵەت. بەڵام ئەگەر لەسەر ئاستی یەك پارێزگا پەخش بكەن دەبێت 5 ملیۆن دینار بدەن و ساڵانە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەت یەك ملیۆن و 150 هەزار دینار بدەن. بۆیە هەندێكییان بۆئەوەی ئەو پارەیە نەدەن نایەن مۆڵەتەكەی دەربهێنێت. 

دەقی چاوپێكەوتنەكە 

http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=873

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand