ضدی بەشەرییەت
2022-08-27 09:08:58
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*ئەگەر ناوم خەبات بوایە کوڕەکەم ناو دەنا ( ئای چۆن قوڕت کرد بەسەرمانا)
**
-یەعنی داهاتی ئێرە هەر وا ئەبێ؟ ئەی ئەمەلێک شتێک
+ قوربان گیان، فەقیرە ئەمەل خۆی سلفەی کردووە
**
*ئینسان چ دڵێکی بەم دنیایە خۆش بێ، وای لێ هاتووە لە قەندیل پانکە دائەگیرسێنن کەچی لە نەجەف باران ئەبارێ
**
*لەوەتەی بیستومە ئەفغانی بە کۆندۆم ئەڵێن ضدی بەشەرییەت، جۆ بایدن نەوعێکی تر دێتە بەرچاوم.
**
*چین بەلای ئەمریکییەکانەوە وەکو کارەبای هەرێمی لێ هاتووە، هەرچییەک ڕوو بدات ئەڵێن خەتای ئەوە.
***
-بۆچی ئەبێ هەموو شتێکت دووجار بۆ تیکرار بکەمەوە؟
+چۆن؟
***
*لاشەڕ و بێ لایەن عەرەبەکانی خلیجن ، هەم ڤۆدگای ڕووسی هاوردە ئەکەن، هەم ئافرەتی ئۆکرانی.
**
*قەدبڕی لە دەربڕیندا زۆر موهیمە، مەسەلەن لە بری ئەوەی بڵێی بەداخەوە سەرکردایەتی سیاسیی کورد سوودی لەم دەرفەتەی ئێستای عێراق وەرنەگرت بفەرموو تڕحێو.
**
*هەموو مەرجەکانی پیربوونم تیایە، ئیللا ئەوە نەبێ کە دامە نازانم.
**
*وشکەساڵییەک ڕووی کردۆتە ئەوروپا قورعان بە هەقت ئەڵێ ی شێخ دارا مودیری کەشناسییەکەیانە.