سەرەپارچە
2022-08-24 08:27:44
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
باوم نەماوە
وەک پولی بەرید
لە زانکۆ ئەچم
پڕم لە عەمید
***
قەڵەمێکی سەیرە یاسا
وێنەی باڵی پێ ئەکێشن
هی قەفەزیش
دوعای ڕزق
لەمروریش هەڵواسراوە
لە مەعرەزیش
***
دەستی ئومێد ناعیلاجە
ئەچێ بە گیرفانی خەما
فکر بازاڕی نەماوە
خوا سەد جار بیکات بەساقەی
عەرزەیەکی سەرە پارچە
لە عەواڵ و کۆستەی چەما
**
خوێن خوێن خوێن خوێن
ئاساییە
لە ژووری نەشتەرگەریدا
شەوی بوکێنییش شەرەفە
لە مێژووی کوردی ئازاشدا
عەلامەتی تەباییە
***
ئەم گەڕەکە
شێتێکی تازەی پێویستە
قایشی تێ هەڵنەکێشرابێ
بەتەمای مەسەلەیەک بن
دەمێ ساڵ بێ فرۆشرابێ
***
ماشەڵا گەل زۆر هوشیارە
ئەگەر دوربا
خۆڕاگر بیت
لێت ئەپرسێ
خۆ درەخت نیت
بۆچی هەمیشە بەپێوەی؟
بە دیموکراسی ئەڵێت
وەکو قنگ وایت
هەتاکو
نەڕۆمە ئاودەست
ئەبەد نازانم لەکوێوەی
***
شۆڕش بەلای باخدا بڕوات
چرۆکان ئەگەشێنەوە
کە چەقۆکە برات دەرچوو
برینەکان ئەکولێنەوە