موشکیلەکە ئەوەیە
2022-08-19 18:41:02
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*ئەگەر دووهەم پێک لەباتی دەرمانخوارد وتت خەرماندوارد مەعنای وایە عارەقەکەی باشە.
* دەمەوێ واز لەبزووتنەوە بێنم بەس موشکیلەکە ئەوەیە هێشتا وەرنەگیراوم.
*چاوەڕوانیی ئایندەی باش لەم عێراقە وەک ئەوە وایە بەلوعە گەرمەکەت کردبێتەوە و بەدیارییەوە بوەستی ئاوەکە سارد ببێتەوە.
*لە چوارینەکانی خەیام خەماویتر ئەم چوارینەیەی هەریامە: شەممە، یانزەی پێش نیوەڕۆ ، هاوین ، شەلاعی نانەواخانە.
*بە قەناعەتی ئینگلیز ئەگەر مراخانی بە زنجیر دابخرایە کورد دەمێک بوو دەوڵەت بوو.
* دەوڵەتداری کتێبێکی هەشت بەرگی یە ئەمەی ئێمە مەلزەمەیەکی شانزە لاپەڕەییە.
*بەڵگەی زانستیم لا نی یە بەڵام تەواو دڵنیام پەڕلەمان دابخرێ ئەم خۆڵبارینەمان لەکۆڵ ئەبێتەوە.
*وتم باوکم شەست و ئەوەندە ساڵە پێشمەرگەیە وتی دیارە بە تمەن حسابت کردوە.
*ئیسپانەی جۆکەریشی ناگاتێ ، ماجستێری لە زماندا هەیە دەرسی فەلسەفە ئەڵێتەوە و شارەزای هەواڵگرییشە و لەدەعوەتیشدا باوەشێنکردنی مقەڵییەکە عایدی خۆیەتی.
*لە وڵاتێکدا ئەژین ئەگەر ئەرزی بەلەدێت داگیر نەکردبێ حەتمەن بەلەدێ ئەرزی تۆی داگیر کردووە