شیعر و میعر
2022-08-09 20:38:49
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
بۆ براکانت بگەڕێ
کە دائیم و دەرهەم دژن
بۆ دڵ گەڕام
ئەوەی ژنی لەسەر ئەکوژن
**
ئەقڵ ئەچەقێ و تەمەن ئەڕوات
بازاڕی ڕۆژی عارفەیە
زەلام لە زەلام تێ ناگات
باسی مارکسم بۆ بکە
تا نۆکاوەکە پێ ئەگات
**
بۆ ماتۆڕی تەباییمان
تۆ زەروریت وەکو سلف
قسەت پڕە لە حیکمەت و
لە تەجروبە
بەڵام حەیفێ
دەموچاومان ئەکەی بەتف
**
-چارەنووسم لەم وڵاتە
وەک چەڵتوکی عەرزی دێمە
تێ ناگەم بۆ
خەڵک هێندە بێزارن و
ڕقیان لێمە
+ کێی بە قوربان؟
-ژ..ژژژژ
+دەنگ هەڵبڕە
-ژیان …ژیان
*
هەندێک شاعیر
تا نەمرێ لە دایک نابێ
ئە عێراقەش ئەگەر ڕوخا
ئەگەری هەیە ئاوابێ
بابهتی پهیوهندیدار