بەڕاست خۆت پێکەنینت نایە؟
2022-08-08 09:08:07
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
١ـ حوکمی ئیعدامت بۆ دەرکردبێ و مەجالیشی بدەیت خوێندن تەواو بکات.
٢ـلە حیزبێکدا بیت مەکتەب سیاسییەکەی دەستنوێژیان لە یەکتری نەشکێ
٣ـمودیری بەشی ئەشکەنجەدان بیت، بەڵام دڵت نەیە سیسرک بکوژی بڵێی گوناحە.
٤ـگەورەترین ستراتیجت ئەوە بێ عامری و موقتەدا ئاشت نەبنەوە.
٥-سێ کەڕەت خۆت کوتا بێ کەچی مانگی دوو جار کۆرۆنا بگریت.
٦-موهیمترین هەڕەشەت لەسەر عێراق ئەوە بێ ئاوەکەی دەربەندیخان بگریتەوە.
٧ـباوک و دایکت بەهۆی یاری پەبجی یەوە حەزیان لەیەکتری کردبێ.
٨-بە شەهادەی زانکۆی قەڵەمەوە سی ڤی بنێری لە ئەپڵ تەعینت بکەن .
٩-لە پێناوی دیموکراسیدا خەڵک بەشەق ببەیت بۆ دەنگدان.
١٠- دکتۆر بیت نەخۆشەکەت بنێری بۆ لای باجی عاسم ناوکی بۆ بگرێتەوە.
١١-خۆت گونی گوندار دەربێنیت و بڵێی وەزعی میللەت خراپە.