ئەو خورمایەی تۆ خواردوتە
2022-08-06 08:04:45
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەوخورمایەی تۆ خواردوتە……
کەشناسی بە هاوڵاتی: حەفتەیەکی تر ناوکەکەی لە گوێژە ئەڕوێ.
کوالیتی کۆنترۆڵ بەمشتەری: حەرام بێ بەلای بەندەدا تێ نەپەڕیوە.
موقتەدا بە عامری: ناوکەکەی لە ژێر عەمامەکەمدایە
کەمال کەرکوکی : بەفارسی پێی ئەڵێن نەخڵ.
دکتۆر بە نەخۆش: شەکرەکەتی فڕاندوە بۆعاسمان.
یەکگرتوو بە نەوەی نوێ: ئێمە دەمێکە ناوکەکەیمان کردووە بە ترشیات.
شیرین بە فەرهاد: جێی ڤیاگرا ناگرێتەوە،درۆیان لە گەڵدا کردویت.
کرم بە کولیچەخۆر:ساڵ و نیوێک ماڵی خۆمان و بابەگەورە بوو.
یەکێتی بە پارتی: من بمخواردایە ئەتگو یەعە تفی بکەرەوە.
سەفارەتی ئەمریکا بە مالیکی: ئێمە بەڤیدیۆ لامانە.
بابهتی پهیوهندیدار