Draw Media

بیگرە مەترسە

2022-08-02 06:51:31


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

مێرد: واز لە ڕابوردوو بێنە ژنەکە
ژن: یەعنی ساوەرەکەی دوێنێ بڕێژم؟
***
پۆتین: فەرق چی یە لە بەینی پارەی سپی وکۆشکی سپیدا؟
کازمی: کۆشکی سپی لەڕۆژی ڕەشدا فریات ناکەوێ.
***
دکتۆر : چیتە برا؟
نەخۆش: گێڕی نمرە دووم خراپ بووە.
***
ئەولاد: بۆچی کوردایەتی گوناحە؟
باوک: چونکە هەتا زوو تەرکی بکەی درەنگە.
**
مالیکی: نیوەی پۆستەکان لای خۆیەتی ، ئیتر چی ئەوێ ئەم موقتەدایە؟
عامری:داوای هینیش ئەکات ، سەرۆکایتی لیجنەی بینینی مانگ.
**
خەزعەلی: بیگرە مەترسە
حەکیم:عەیبە جوان قسە بکە
خەزعەلی : دان ئەڵێم دان. دان بەخۆتا بگرە.
***
ئەحمەد: خوا ڕەحمی کرد ، بەس نەبوو موقتەدا هینی نەبوو
مەحموو: چی نەبوو؟
ئەحمەد: نوسینگەی عەرزە و خانوو، وەڵا بەحەیاتی سفتاحی نەئەکرد.
***
بێژەر : کاک دکتۆر هۆکارەکانی عازەبە چین؟
کاک دکتۆر: بە نیسبەت کوردەوە هەر یەک دانە موهیمە.
***
یەکەم: قەت تەصەورت ئەکرد عێراق وای لێ بێ؟
دووەم: ئەی تۆ قەت تەصەورت ئەکرد موعین لە ئەسڵا ناوی نەصروڵا بێ
***
-بەزەییم بە تورکیا دێتەوە
+ بەقورعان منیش،هەرێم بچکۆلەیە بەشی ئەو هەموو تەیارانەی ناکات

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand