Draw Media

زۆر ئەوە نین

2022-07-27 06:08:56


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

ئەردۆغان: ئیمارات داوای لێ کردوین مەعمەلێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بۆ دروست بکەین
عالەم: جا بۆچییانە؟خۆ ئەوان کوردیان نی یە
   ***
ـ زەحمەت نەبێ ئەم تەماتەیە خۆماڵی یە؟
+فەرقی نی یە ، تورکی یە.
***
ـ کۆرۆنای ئێستا کەس ناکۆژێ ، بەڵام زۆر عەزێتی ئەدات.
+ئەیەوێ بەزۆر ئیعتیراف بکەین ؟
****
ـ مەسئولەکەمان توڕە مەکە ، هیچ تەحەمولی نی یە.
+چوزانی تەحەمولی نی یە .
-خۆم سەد جار لێم بینیوە، ئاوی سارد ئەکاتە چایەکەیەوە.
***
-بانقمان بۆ چی یە؟ یەک ئیستیفادەی بانقم پێ بڵێ.
+ فێنکە.
***
ـ فەرقی داعش و ئایفۆن چی یە؟
+ فەرقیان زۆرە عەزیزم . ئایفۆن ١٤ وا کەوتە بازاڕەوە بەڵام داعش تازە لە خەلیفەی ١٢ دایە.
***
-تەشبیهات نەبێ سیاسییەکان وەکو ژن و مێرد وان
+ وەڵا ڕاست ئەکەی . هەر ئینسانی بێ ئەقڵ باوەڕ بە شەڕەکانیان ئەکات.
****
-ئەرێ ئەم مەوزعی کالۆری و مالۆرییە ڕاستە؟
+ ئەسڵ و ئەساسی نی یە . کەروێشک بەس گێزەر ئەخوات کەچى بە باوکی تانجییش ناگیرێ.
****
-ڕەسمێکی تازەی گەردوون بنێرە بۆ مەنسولەکان
+ لەبەر چی؟
-بۆ ئەوەی بزانن زۆر ئەوە نین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand