عازف پیانۆ

2022-07-25 06:24:54



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

*لەدوای ئاوخواردنەوە ئاسانترین شت گووکردنە سەروەری عێراقە
*سەنتەری ئاماری هەرێم : ژمارەی ئەوانەی دوو پووریان لە خاریجە لە ژمارەی دەنگەرانی هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترە.
*زۆر ناخۆشە کە خوتبەکەت تەواو بوو لە دائیرەی ئاوەڕۆوە تەلەفونت بۆ بکەن بڵێن مەسینەیەکی تر ئاوی پیا بکە.
*تۆ شۆڕش نەبووی ئێمە نەدی و بدی بووین.
*دی کاپریۆ بۆ ئەوەی دەوری فریشتەیەک ببینێ لە فلیمێکدا ، پێیان وتوە سێ چوار ڕۆژ بچۆ بۆ بازاڕی دۆلارەکە تا فێر ببیت.
*ئەم ماسکە قۆڕە وای لە گوێچکەمان کردوە بە ئاسانی عەربسات وەرئەگرێ.
*داهاتی هەرێم ئەو کیلۆ گۆشتەم بیر دەخاتەوە کە لای پشیلەیەکی ئەمین و ئومان دانرابێ.
*گوێم لە کارمەندێکی باری شارستانی بوو ئەیگو کورد بەحەیاتی شارستانی نەبووە.
*ئەو هەرێمەی کە ئێمە تیایدا ئەژین ١٨٠ دەرجە فەرقی هەیە لە کوردستانی مەسئولەکان.
*وەزعی وڵات بەم شێوەیە بەردەوام بێ ، سبەینێ لە تەئریخدا ئەنوسرێ عەلی کیمیاوی عازف پیانۆ بووە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand