یەک خەیار
2022-07-22 20:20:11
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*ڕۆیتەرز ئەڵێ بۆردومانەکەی پەرەخ ئەوەندە قایم بوو فوئادحسەینی داماوی خەبەر کردەوە.
*لە ترسی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دوێنێوە ٣ دەستە دایبی یان بۆ چاوەشئۆغڵو گۆڕیوە.
*لە کاسی وڵاتانی ئاسیادا خەڵاتی براوەکانی یەکەم و دووهەم و سێهەم ئەوەیە بۆردومانی کوردستان بکەن
*ئاخ ئەگەر صەدام بمایە ئێستا هەموومانی ئیعدام کردبوو نەجاتمان بوبوو.
*بەحسابی لێدوانە دزەپێکراوەکان بێ ئەم جارە مالیکی لە کۆستەریشدا کورسی بەدەست ناهێنێ.
*تینی هەتاوەکەی ئێستا کرێمی دژە خۆر دەرەقەتی نایە ، ئەبێ خۆمان لە گریس هەڵ بکێشین.
*ڕێبوار کەریم وەلی پێی وایە دوای قەسفەکەی زاخۆ هەرێم تەنیا یەک خەیاری بەدەستەوە ئەمێنێ ، ئەویش لە کوالیتی کۆنتڕۆڵدادەرناچێ.
*یەکێتیی عێراق ئەوندە تۆکمەیە ، کە لە رومادی هەڵ ئەپەڕن لە هەولێر ئەبێ بە خۆڵبارین .
*گوێم لە ژنێک بوو ئەیگو پیاوی کورد لەم تەموزەدا بۆی ببی بە سێبەر ئەڵێ ئەوە ئەتەوێ ڤیتامین D م بەرنەکەوێ .
*خۆش: سیاسی بیت .
ناخۆش: بەقنگدا بکەویت.
ناخۆشتر: بەهۆیەوە توشی فوقدانی زاکیرە ببیت.