لەم وەزعە ناخۆشتر
2022-07-19 21:11:11
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*ئێران ڕابوردوی هەیە ئایندەی نی یە، ئەمریکا ئایندەی هەیە ڕابوردوی نی یە، عێراق نەڕابوردوی هەیە نە ئایندە.
* کتێبێکیان بۆ گرتمەوە وتیان هەرێم چەند چاوی بە دوز و کەرکوک ئەکەوێتەوە جانتاکەی ماڵی ئێوەش هەر ئەوەندە مەتار ئەبینێ.
*ناخۆشترین دوعا ؛
ـ خۆشم ئەوێی
+ خوا سەلامەتت کا.
*- ئەمڕۆ ماڵەوە ٣٠٠٠ کالۆری سوتاند
+ واو .. بەریازە؟
-نەخێر ، بیری نەبوو بۆخۆی مەنجەڵە یاپراخەکە
بوو بە قەرەبروت..
* لەوە ئەچێ کۆرۆنا جاشی وەزارەتی خوێندنی باڵا بێ، هەر کە ئیمتیحانات تەواو بوو سەری هەڵدایەوە.
*نەقڵی کفر کفر نییە ئەڵێن ئاشتی هەورامی وەسێتی کردووە کە مرد لەگرێبەستە پەنجا ساڵییەکەدا
بینێژن.
*ئەخیر پلەی خۆشەویستیی کورد ؛ مەرحەبا ،ئەوە ماوی؟
*گەورەترین موشکیلەمان بەمناڵی جەدۆلی زەڕب
بوو،ئێستا جەدۆلی دائیرەی کارەبایە.
*سەیران لەگەڵ خێزاندا گواستنەوەی شەڕەکانی ماڵەوەیە بۆ هەوای ئازاد.
*کە پێ یان وتیت تۆ ڕاست ئەکەی مەعنای وایە تاقەتی چەنەچەنیان نی یە لە گەڵتا.
*پلەکانی گەرما:
خانەقین ٥٠
پاصەکەی قولەریسی : ٧٨
*ژن: برسیتە؟
مێرد:زۆر.
ژن: باشە نیوسەعاتی تر لێی ئەنێم.
* یەک شت لەم وەزعە ناخۆشترە ، گۆرەوی تەڕ .