Draw Media

خیانەت

2022-07-16 06:54:16


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

 

_ئەو قەعدەی مناڵانەیە چی یە پێت؟
+قوربان ئەیبەم بۆ سەرەوە
-سەرەوە؟
-ئم…ئەڵێن گوو ئەکاتە هەموو شتێک 
**
_ بە ڕەئی جەنابت خیانەت خۆشە ؟
+ئاخر کام نەوع خیانەت ؟ بۆت بکەن یان لێت بکەن؟
****
_ئەزانی ئەم وەزعە چی نوقسانە؟
+بەڵێ . یەک تەیموری لەنگ و هیچی تر.
****
_ ئادەی بزانم دکتۆر چی بۆ نوسیویت؟
+ ناوی دەرمانە .قابیلە ڕەقەمی مۆبایلی کچەکەی بێ.
***
-تیمەکەمان لە حکومەتدا زۆر زەعیفە، نازانم چی بکەم ؟
+ بەسیطە.موەدڕیبێکیان بۆ پەیدا بکە. بەس محاوەلە بکە ئەڵمانی بێ.
****
-ماڵی خاڵم بە هەموویان یەک شاحینەیان هەیە؟
+بۆۆۆۆ؟ فڵچەی ددانە؟
****
-باوکی مناڵەکانم ماوەیەکە زۆر عەصەبی و بێ تاقەتە
+ناهەقی مەگرە خوشکم . فەقیرە ڕۆژی وا هەیە زیاد لە دە ئافرەت…
-زیاد لە دە ئافرەت چی ؟
+بلۆکی ئەکەن
****
-ناوت چی یە زەحمەت نەبێ ؟
+شەربەت
-شەربەت ! ناوێکی تۆزێ کۆنە ، بەس خۆشە زۆر
+سوپاست ئەکەم . ئەی تۆ ناوت چی یە؟
-قەصەب
****
-قوربان ئەمە غەڵەتە … هەردوو قائیمەکە لێیان نووسراوە قوڕمساغەکان
+غەڵەت نی یە ، بیبە تایپی کە. 
-هەردووکیان قوڕمساغەکانن؟
+ئا… لە یەک قائیمەدا جێ یان نابێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand