سوکرات لە دوانزە لەقتەدا
2022-07-14 10:45:37
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*ئای لەو هەموو شتانەی کە هیچ پێویستم پێیان نی یە-سوکرات کە ئەچێ بۆ بازاڕ-
*ئەی لەو تۆزە داهاتەی کە ئاگام لە دوا فلسێتی.-سوکرات کە ئەیخەنە حوکمەتەوە-
*ئای لەو هەموو درۆیەی کە بەناوی تەئریخەوە کردویانە- سوکرات کە باسی چواردەی تەموز ئەخوێنێتەوە-
*ئای لەو هەموو قارچکە ملیۆنێرەی کە لەم تەپاڵە ئابورییەدا هەڵتۆقیون .-سوکرات لە هۆبەی ئەرشیفی وەبەرهێناندا-
*ئای لەو هەموو عەرەبە خوایە.- سوکرات لە کفری-
*ئای لەو هەموو هەڕەشەیەی کە سەرەتاتکێت لێ ئەکەن - سوکرات کە قاوە بۆ کورد ئەگرێتەوەـ
*ئای لە مەنیجە ، گوڵەکەم مەنیجە - سوکرات کە داوای لێ ئەکەن گۆرانییەک بڵێ-
*ئای لەو هەموو سلیکۆنەی کە ئێمە بە سمت و کوڵمیان تێ ئەگەین - سوکرات وەختێک تەماشای کوردماکس ئەکات-
*ئای لەو هەموو مناڵە چاوگەشەی کە یەک کەلیمە کوردی نازانن-سوکرات لە قوتابخانەیەکی ئەهلی-
*ئای لەو هەموو توێژینەوانەی کە هیچان کورد نەیکردون - پڕۆفیسۆر سوکرات لە کۆنگرەیەکی زانستیدا
*ئای لە کتێب چاپ کردن چەند سوک بووە ئیلاهی -سوکرات لە قیسمی ژمارەی سپاردن-
*ئای لەو هەموو عەلمانیەی کە ناعەدالەتی دەسەڵات کردنی بە سەلەفی- سوکرات لەسەردانی دەرو دراوسێدا-