ئەوەڵجار
2022-07-12 07:27:25
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
* خوا دایناوە ئێستا لەگەڵ تەرزەی ژنتا بە سەیارەکەی دادە فێنک بچی بۆ ماڵی ئامۆژنە بەفراو.
* گوێم لە مەلایەکی چاوباشقاڵ بوو ئەیگوو هەر ئافرەتێ مەمکی بەقەد زیپکەیەک بوو لێت موعەیەن بێ فیمینیستە.
* خۆزگە کارەبا ئەهاتەوەو ئەم حیزبانە ئەڕۆیشتن.
* دکتۆری طەواری لەو ژنەکوردە توڕەترە کە کوڕی هەنەزاکەی بەپێڵاوی قوڕاوییەوە هاتۆتە سەر کومبارەکەی.
* لەگەڵ خاڵم و ئەواندا چووین بۆ داخوازی زەعیفەیەک، باوکی کچەکە وتی کوڕەکەتان بایۆمەتری هەیە؟
* کارداشیان عەیب نەبێ لە سایەی قنگییەوە بوو بە ملیاردێر، ئێمە ئەوپەڕەکەی دەرگای پێ دابخەین.
* ئەمانیش وەکو شەیتانن، ئەوەڵ جار فریشتە بوون.
* کۆڵۆمبس بەتەمابوو بگاتە هندستان کەچی لە ئەمریکا سەریدەرهێنا، ئێمەش بەتەمای خانووەقوڕەکان بووین کەچی خۆمان لە عیفریتاوا بینییەوە.
* ئەوەندە گەرمە حەز ئەکەم ئائێستا زستان بێتەوە لەگەڵ پیاوماقوڵانی گەڕەکدا بە دەرپێ و فانیلەوە بڕۆینە پێشوازی.
* لەبرادەرێکم پرسی ئەم وەزعە ئەگاتە کوێ ؟ وتی خاڵەگیان من پەڕلەمانتارێ بوم نەبوم، ئەو شتانە چوزانم.
* موغازەلەی سیاسی: خوا بمکات بە قوربانی ئەوهەڵوێستە نەرمو شلەت.
* ئاگادارییەک لە دائیرەی ئاوەوە: تکایە دەموچاوتان مەشۆن، بەتایبەت ئەوانەی دوو ڕوون.