حەتمەنەکان
2022-07-10 10:46:22
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
فەڕاش:
دیسان گوڵیان داناوە
حەتمەن مودیر گۆڕاوە
پارێزگاری هەڵەبجە:
چەند پەڕپووت و بێ گیانە
حەتمەن وەبەرهێنانە
حیمایە:
قاقایە وقریوەیە
حەتمەن کۆبوونەوەیە
دراوسێ:
هەموو گیانی خوێناوە
گۆشتی خێری هێناوە
سایەق تەکسی:
شیڕەی دێ مەکینەکەی
کوردی یە بەنزینەکەی
مالیکی:
ئای خوایە لەو بەڵایە
ناویشی موقتەدایە
پلاندانان:
تەعین بوو ئەو نەشمیلە
حەتمەن لووتی تەجمیلە
طوب عەدلی:
ئیسعاف و ژاوەژاوە
حەتمەن ژنێک کوژراوە
شایەتی مارەیی:
ناسکە وەک شەکرلەمە
حەتمەن ژنی چوارەمە
باوکی عومەر:
حەتمەن وایە نەگبەتی
عومەر بوو بە زەردەشتی
چاودێری سیاسی:
لووتیان لە یەکتر خوارە
مەوزوعی سەرکۆمارە
بابهتی پهیوهندیدار