Draw Media

بە ئیجازەی کاک تایەری خەلیلی

2022-07-07 08:11:38


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

لەو شاخ و داخە بەرزەوە
هاتم بە دوو مەفرەزەوە
ئێستا گومرگ هی خۆمانە
بەسامانی ژێر عەرزەوە
پشیلەیەکی ئەمینم
بەدیار شەش کیلۆ بەزەوە
یاسینی وڵات ئەخوێنم
کە بووە بە ژێر قەرزەوە
هەتاکو سوننەت بمێنێ 
قەت ناڕۆم بەلای فەرزەوە
ئاگام لەخشەی تلیاکە
لە جنوب و لە مەرزەوە
وەک مەلاریا بەرتان نادەم
تا نەمرن بەدەم لەرزەوە
ئۆتۆمبیل گشتی تەرتیبە
بە هاوردە و مەعرەزەوە
موستەقبەلتان دیارە ڕەشە
هەر لە مەرحەلەی ڕەوزەوە
یا لێلی ئەخوێنێ ژینگە
لە کوردستانی سەوزەوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand