با پێکەوە کوردی فێر ببین

2022-07-03 23:00:09



دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

 

*سنەیی بە پشیلە ئەڵێن کتک ، بە بەچکەکەی ئەڵێن بەچکە پشیلە.
*لە ئابوریناسیدا بە قۆڕ ئەڵێن قۆڕ، بە مەشروعی قۆڕ ئەڵێن وەبەرهێنان
*بە دەغیلە ئەڵێن دەغیلە ، بە دەغیلەی بەتاڵ ئەڵێن وەزارەتی دارایی.
*بە خیانەت ئەڵێن خیانەت ، بە خیانەتی سیاسی ئەوترێ سەنگەرگواستنەوە.
*بڕین بە هەر چوار لەهجەکە بڕینە ، بڕینی مەعاش پێی ئەڵێن پاشەکەوت.
*بە تێزاب ئەڵێن تێزاب ، خەیار و سیری عەجەمی تیا بێ پێی ئەڵێن ترشیات.
*لە لادێ زگورتی یە ، هاتە شار ئەبێ بە سینگڵ.
*عەرب بە مەحاڵ ئەڵێن موستەحیل ، بە قەراری مەحاڵ ئەڵێن مادەی ١٤٠
*زەوی پێی ئەڵێن زەوی ، ناسیاو ئاشنایە ، زەویی بۆ ناسیاو پێی ئەڵێن موساطەحە.
*بە تڕۆ ئەڵێن تڕۆ ، ئەگەر ئیحتیرامی بگرن پێی ئەڵێن ڕاوێژکار

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand