Draw Media

پاولۆکان

2022-07-02 04:22:14


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

*عیشق بۆ ئەوە نی یە تێی بگەیت ، بۆ ئەوەیە دەری ببڕیت - پاولۆ کۆیلیۆ-
*غاز بۆ ئەوە نی یە بیدەیت میللەت ، بۆ ئەوەیە دەماری حەشدی پێ بگریت.-پاولۆی کۆرمۆر-
*هەواڵی بەپەلە هی ئەوە نی یە گوێی لێ بگریت، تەشتێ قوڕی بۆ بگرەوە - پاولۆی ڕووداو-
*ئیجتیماع بەکەڵکی ئەوە نایە حازری بیت ، خوا دایناوە خۆتی لێ بدزیتەوە- هەڤاڵ پاولۆ-
*عەتراوەکەی تانجەڕۆ گوناحە سەوزەی پێ ئاو بدەیت، ماڵی ئەوەیە وەک خۆی ڕادەستی بەحرەکەی دەربەندیخان بکرێت- پاولۆ ژینگیۆ-
*عێراق شایستەی ئەوە نی یە ساڵی ٢٠٣٠ لەناو بچێ، هەقە هەر ئێستا داری بەسەر بەردییەوە نەمێنێ- پاولۆ تکریتی-
*بەنزینی ئێستا بۆ ئەوە نییە تەبریدی سەیارە بخاتە ئیش ، بۆ ئەوەیە تووشی سەرەتانت بکات - پاولۆی سەندیکای شۆفێران -
*کۆڕی ئێستا بۆ ئەوە نی یە شتی لێوە فێر بیت ، وەزیفەکەی ئەوەیە ڕەسمی جەماعی تیا بچرکێنن - پاولۆی ڕۆشنبیر-
*مێژووی کورد هی ئەوە نی یە بخرێتە مەنهەجەوە، پێویستە لە حەوت کون بیشاریتەوە.- بیرەوەرییەکانی پاولۆی شاخ-
*هەرێم موستەحەقی ئەوە نی یە حەفتەی ٣ ڕۆژ خۆڵبارین یەخەی بگرێ ، ١٧٪ ی خۆمان بدەنێ لەسەرمان دێ لە پێمان دەر دەچێ.- پاولۆی دارایی-

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand