کاتێک وا ئەزانی ڕادیۆیە
2022-06-29 06:23:27
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
* ئەزانی چ دائیرەیەکی ئەم وڵاتە زۆر زۆر خراپە؟ ئافەرین هەمووی.
* کاتێک کە ڕیزی پێشەوە ئەبینیت تێ ئەگەیت هەموو کەرێک کەروێشک نییە.
* ئازادی هەڵبژاردنمان هەر لەوەدایە کە لێت ئەپرسن بە کوڵاوی یا بۆت بکەم بە هێلکە و ڕۆن.
* مودیرەکەمان ئەوەندە سەرو زمانی شیرینە ئەڵێی دایکی وەختی خۆی بێزوی بە بیبەری توونەوە کردوە.
* شوکور زۆربەسەرکەوتوویی ٣٠ ساڵی دوای ڕاپەڕینمان خەسارکرد.
* ئەرێ توخوا سوعالێ، وڵاتانی تر کە هەولێرو سلێمانییان نی یە خەبەری ناخۆش لەچی دروست ئەکەن ؟
* ئەو گیرەی کە سایەق لە ترافیکلایتەکەی برایم پاشا ئەیخوات، ئەمریکا لە عێراقدا نەیخواردوە.
* باشە بە ڕاست مادام شارەزایی موهیم نی یە بۆچی پڕۆسەی سیاسی عێراق ناو نانێن قنگی کەر؟
* هاووڵاتی بەڕێز تکایە عەزێتی خۆت مەدە، ئەوە ئیشی دائیرەی کارەبایە.
* سۆشیاڵ میدیای هەرێم بۆت ئیسپات ئەکات وەزعەکە قۆڕ نی یە، قۆڕ پڵەصە.