Draw Media

کێ چۆن موجامەلە بکەین؟

2022-06-24 22:10:03


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

 

عەرەبی کەرکوک: هەموو ناوچە جێ ناکۆکەکان ئەکەم بە ساقەی سەعاتێکت.
موحافیزی هەولێر: قسەکەی جەنابتە ، هەوای باوەشێن خۆشترە لە موبەڕیدەی باوەحیز.
پارتی: بەخوا ئەو دادگای فیدراڵییەش خوێڕی یە خوایە.
خوێ: سوێند بەخوا بەڕێزت نیوەی ماڵەوەمان زەغت بەرز ناکەیتەوە.
سلێمانی: مەرحەبا پایتەختی ڕۆشنبیری
ئایندە: خۆت ناڕەحەت مەکە ، قەناعەتت بێ ڕابوردو لەتۆ قۆڕتر بوو.
ریزی بەنزین: درێژ نیت دڵەگیان ، کەڵەگەتیت.
کلینێکسی سەر ماست: بەم وەخت و سەعاتە تامەکەت لەگەڵ تامی سەرتوێژدا هیچ فەرقی نی یە.
هاوین: تۆ گەرم نیت ئەزیز گیان، ئێمە خۆمان بەناز و مەکرین
تەندروستی؛ ئەو بۆچی ئەگریت؟؟ ئەها پەروەردە بەخەیاڵیشیدا نایەت!!
قەیران: شوکور زۆر زوو گەورە بویت ، لەوە ئەچێ ریازە بکەیت.
قانون: خەمی ئێمەت نەبێ، برادەران نایەڵن بێ تۆییمان پێوە دیار بێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand