یەکتری باش دەناسن
2022-06-21 08:50:51
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*مودیر ئەزانێ شەهادەی وەکیلەکەی تەزویرە، وەکیلەکەش لەوسەری هاتۆتەوە جەنابی مودیر درۆ ئەکات پێشمەرگە نەبووە.
*کاکم ئەزانێ لووتی براژنم تەجمیلە، براژنیشم ئەزانێ کاکم قژی زەرع کردووە.
*بەغدا وەک ڕۆژی ڕوناک لێی مەعلومە نەوتفرۆشتنەکەی هەولێر نایاساییە،هەولێریش ئەزانێ بەغدا خۆی زۆر ئەسحابە نییە.
*حوکمەت ئەزانێ زانکۆکانی هەرێم زۆر ئەوە نین ، زانکۆکانیش ئەزانن حوکمەت هیچ پشتی پێ نەبەستون.
*موقتەدا ئەزانێ شەڕی ئێران بەو ناکرێ ،ئێرانیش حاڵیی بووە موقتەدا پارووی ئەو نییە.
*کورد ئەزانێ جوگرافیاکەی کوردستان وەک گونی قۆڕ وایە ، جوگرافیاش ئەزانێ کورد هەر ئەوەی قابیلە.
*دەسەڵات ئەزانێ میدیاکەی هەرێم زۆرە ، میدیاش خۆی ئەزانێ شت کە زۆر بوو بۆر ئەبێ.
*بلاسخارت ئەزانێ چەند توک وا بە هینمانەوە، هینیشمان ئەزانێ بلاسخارت گوێزانی پێ نییە.
*زیبا کەلام ئەزانێ پەروەردەکەمان لە نرخی نەبوانە، پەروەردەکەشمان ئەزانێ قسەی زیبا کەلام حلێب نییە.