Draw Media

مشتەی ناو هەمانەکە

2022-06-19 15:01:48


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

کات هاوین ، شوێن ئێرەیە  
دەرد دەردە کولێرەیە  
شار پڕ بووە لە یابە 
شەمعەی ئاومان زێرابە 
نەجوامێر هەس نە ئازا 
شەعبیان تڕان لە ڕیزا 
خلەش عەینی بلەیە 
هەر ئەمڕۆ بەسبەیە 
ئەگەر درۆن نەتکوژێ  
بەگەرما مێشکت ئەپژێ  
خەتای وەیخڕ پاشایە 
مەملەکەت کافتریایە  
هەر دوو کەسمان چوار باڵین  
ئیشمان نی یە و سەرقاڵین  
خوا بەزۆری نەزانی  
زوڵم و خەم و گرانی 
خۆمان شایستەی ئەوەین 
مشتەی ناو هەمانەکەین 
دەستیان زاڵ بێ لەسەرمان  
خێڵی فس فس پاڵەوان
عەرزیان بکە بێ زەحمەت 
ئۆپۆزیسیۆن و حوکمەت  
لەکن میللەتی نەگبەت 
زەهریان عەسەلە و شەربەت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand