سەرۆكایەتی پەرلەمان لە یاسای چاكسازیدا
2022-06-19 08:01:26
🔻سەرۆكایەتی پەرلەمان
لە پەرلەمانی كوردستان (53) فەرمانبەر بەدەر لە یاسا پلەبەرزكردنەوەیان بۆكراوە
درەو:
وردبینی دۆسیەی فەرمانبەران لە پەرلەمانی كوردستان تەواوبووە، بەگوێرەی راپۆرتی سێیەمی لیژنەی بەدواداچوونو هەماهەنگی:
• پەرلەمانی كوردستان بە تێكڕا (620) فەرمانبەری هەیە، لەم ژمارەیە (53) فەرمانبەر بەدەر لەیاسا پلەیان بەرزكراوەتەوە، (36) فەرمانبەریش بەدەر لەیاسا سەرەموچەیان بۆ ئەژماركراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونو هەماهەنگیی، بەهۆی ئەو چاكسازیو پێداچونەوەی كە بەدۆسیەی فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە، بەتێكڕا بڕی (4 ملیۆنو 721 هەزار) دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی.
تەنیا خەرجی موچە لە پەرلەمانی كوردستان مانگانە بڕەكەی (ملیارێكو 820 ملیۆن) دینارە.
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10509