Draw Media

سەرۆكایەتی هەرێم لە یاسای چاكسازیدا

سەرۆكایەتی هەرێم لە یاسای چاكسازیدا

2022-06-19 07:59:01


🔻سەرۆكایەتی هەرێم

لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان (338) فەرمانبەر بەدەر لەیاسا پلەبەرزكردنەوەیان بۆ كراوە.

درەو:

بەگوێرەی راپۆرتی سێیەمی لیژنەی هەماهەنگی‌و بەدواداچونی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای (چاكسازی لە موچە‌و دەرماڵە‌و بەخشین‌و ئیمتیازاتەكان‌و خانەنشینی) كە كۆپییەكی لەبەردەستی (درەو)دایە، دۆسیەی فەرمانبەران لە سەرۆكایەتی هەرێم بەمشێوەیە:

• سەرۆكایەتی هەرێم بە تێكڕا (598) فەرمانبەری هەیە، دوای وردبینی دەركەوتووە (388) فەرمانبەریان بەدەر لەیاسا پلەبەرزكردنەوەیان بۆ كراوە، هەر لەم سەرۆكایەتییەدا (439) فەرمانبەر بەدەر لەیاسا سەرەموچەیان بۆ كراوە.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی بەدواداچون‌و هەماهەنگیی، هێشتا وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی هەرێم تەواو نەبووە، بەڵام لەو بەشەی تائێستا وردبینی تەواوبووە بڕی (71 ملیۆن‌و 767 هەزار) دینار لە خەرجی موچەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، كە ئەمەش بەهای ئەو پارانەیە بەنایاسایی بەهۆی پلەبەرزكردنەوە‌و سەرە موچەوە بە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتییەكە دراوە.

تەنیا خەرجی موچە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بڕەكەی (ملیارێك‌و 155 هەزار) دینارە.

http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10509

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand