خەونەکان
2022-06-14 20:01:33
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
خەونی وەبەرهێنان: حەوت عیمارەی شوقە حەوت ساحەی دووگۆڵی قووت ئەدەن.
خەونی ئەنجومەنی ئاسایش : موقناتیزێکی هەولێر حەوت بزماری سلێمانی ڕائەکێشێ.
خەونی تەعریب: لە پیرمەسور حەوت عەگاڵ دێن حەوت جامانە ئەکەن بە قەپاڵێ
خەونی نەخۆشخانەی هیوا: حەوت خێرەومەند حەوت ناوساجییان فریا ئەخەن
خەونی ماڵپەڕ: حەوت خولەک جارێ حەوت کارەساتی دڵتەزێن دەمی حەوت هەزار خوێنەر دائەچەقێنن.
خەونی مرور: بە حەوت دەقە حەوت سەیارەی جامڕەش ئەکەونە نیو کەمینەوە.
خەونی دیموکراسی : حەوت سوێند و بەڵێن ڕووی حەوت پەڕلەمانتار سوور ئەکەن
خەونی ئەژنۆ: حەوت زیندانیی سیاسی حەوت پیکاب کاڵەکی پێ ئەشکێنن.
خەونی شۆڕش: حەوت مەسئولی زەعیف حەوت جووتیاری قەڵەو باوەشێن ئەکەن.
خەونی ناخۆش : گەنجی کورد حەوت هەنگاو لەودیو حدود حەوت بەرد ئەگرێتە نیشتیمان