Draw Media

ئەزانین….. نازانن

2022-06-13 08:56:25


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

ئەزانین  زۆر خراپ گیرمان خواردوە
نازانن بەدەست ئەوانەوە
ئەزانین پەڕلەمانتارەکانی صەدر ئیستیقالەیان کرد
نازانن کە هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ
ئەزانین لێمان بوون بە مار
نازانن ماری مارخۆریش هەیە
ئەزانین پێش ڕاپەڕین ئازادیی نەبوو
نازانن بەتەنیا هەر ئازادی بەس نی یە
ئەزانین فۆڕمی بایەعیی زەرورە 
نازانن بایەعییەکە هەمووی قاچوقووچە
ئەزانین ئێرە پایتەختی ڕۆشنبری یە
نازانن کتێب فرۆش سفتاحی  تیا ناکات
ئەزانین داروبەردیان کردووە بە ماڵپەڕ
نازانن عاقیبەتی خێر نابێ
ئەزانین وەبەرهێنان هەر شوقەدروستکردن نی یە
نازانن ئەی چی ترە؟
ئەزانین جوانکاریی لووت هەتابێ زیاد دەکات
نازانن تەڵاقیش
ئەزانین هەرێم بڕوخێ بەسەر عەرەبدا ئەڕوخێ
نازانن هاکا ڕووخا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand