Draw Media

کێ بە کێی ئەڵێ؟

2022-06-10 12:43:14


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

زۆر قسە هەن هەموو کەس ئەتوانن بیکەن ، بەڵام کەگوێت لێ بوو یەکێک بە یەکێکی تر ئەڵێ : ئەزانی بێ تۆیی چەندناخۆشە؟! ئەوە حەتمەن:
*هەرێمە و بە دنگوباسی ناخۆشی دەڵێ.
*وەستای تەعدیلی سەیارەیە و نامە بۆ شاگردەکەی ئەنێرێ.
*گۆڵمەزە و گلەیی لە خزمی مەنسول ئەکات.
*ئاسمانی سلێمانی یە و ئەیخورێ بۆ خۆڵبارینێک.
*سنەوبەرە و بیری شۆڤڵ ئەکات.
*جادەی بەختیاری یە و سەعاتێکە مەفرەزەی مروری لێ بڕاوە.
*نانتێگوشیی بامێ یە و پیازی لە گەڵدا نی یە.
*شۆستەیە و هێشتا نەکراوە بە کافتریا.
*گەعدەیە و نوکە بۆ نێرگەلە ئەکات
*ئاسۆسە و هەستی خۆی بۆ درۆنی تورکی دەدەبڕێ
*قەیرانی عیراقە و بە صەراحەت لەگەڵ موقتەدا صەدر دا ئەدوێ. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand