سەراوی:ههڵوهشانەوەی هەڵبژاردن لە زۆنی سەوز شه‌ڕی خوێناویی بەدوادا دێت
2018-06-02 09:43:39
ئا: نیاز عه‌بدوڵڵا
له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (دره‌و میدیا) عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار شه‌ڕێكی خوێناوی له نێوان هێزه‌كانی زۆنی سه‌وز دروست ئه‌بێ و "باجه‌كه‌شی زۆر زۆر قورسه".
عه‌تا سه‌راوی به‌رپرسیارێتی دروست بوونی ناكۆكی سیاسی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی 12ی ئایار گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڵوێستی سیاسی گۆڕان و پێنج حیزبه ناڕازییه‌كه (حیزبی شیوعی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) و وتی "دۆخه‌كه‌یان والێكرد شه‌ڕه‌كه‌یان كرد به شه‌ڕی یه‌كێتی و ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له دهۆك و هه‌ولێر و موسڵ شامی شه‌ریف بێت و هیچ رووینه‌دابێت، به‌شێكیان چوونه پاڵ توركمان و عه‌ره‌به‌كان له كه‌ركوك دژ به یه‌كێتی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی به پێویستی زانی "یه‌كێتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری یه‌ك بگرینه‌وه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ئه‌كات". له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز له نێوان ئه‌م هێزانه دروست ئه‌بێ و باجه‌كه‌شی زۆر زۆر قورسه".
سه‌راوی باسی له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كرد بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له به‌غداد، ئه‌و پێی باش بوو "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه یانزه كورسییان هه‌یه" هاوپه‌یمانی پێكبهێنن .
وتیشی "ئێمه و پارتی رێككه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وان و سه‌رۆكی عێراق بۆ ئێمه دووباره بكه‌ینه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه" به‌ڵام "پارتی ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌یه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كاك به‌رهه‌م دوور بكه‌وێته‌وه".
دەقی چاوپێكەوتنی درەو میدیا لەگەڵ عەتا سەراوی