ئەشرەف غەنی
2022-06-07 07:45:26
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
نەخۆش: دکتۆر گیان دوور بێ لە ڕووت دە پانزە ڕۆژە تۆزێ قەبزم
دکتۆر: هی ئەم خۆڵبارینەیە چاوەکەم .هەر باشیشە بلۆک دانانیشی
**
مێرد: تەجمیل تەجمیل دەبەسە ئیتر. ناخۆشت کرد بە ڕاستی
ژن: ئەی تۆ بۆچی هەموو هەفتەیەک کیلۆمەتری سەیارەکەت سفر ئەکەیت
**
یەکەم: تۆ شارەزای کەشناسییت ، ئەم بایە کە هەڵی کردووە چی ئەڵێن؟
دووەم: بای پاشاگەردانی
**
ئەحمەد: خۆزگە بەچی ئەخوازی؟
مەحموو: بەو ڕۆژەی کە ئەمانگوو بڕوا ونەیەتەوە
**
ئەم: ئادەی بڵێ ئەشەرف غەنی
ئەو: ئەشەرەف غەنی
ئەم: تاڵیبان هات دایئەکەنی
**
ڕۆژنامەنووس: بە ڕای جەنابت ئەم سیستەمەی ئێرە سەرمایەداریی تەواوە؟
مەسئول: نەخێر سەرمایەداریی تەواو نی یە
ڕۆژنامەنووس: ئەی؟
مەسئول : هەر سەرەکەیەتی
**
-خۆزگە کەرێتی تاوان بوایە
+بۆۆۆۆ؟
-هەمووتانم حەپس ئەکرد. بە پێی قانون
**
مامۆستا: ترسناکترین گیانلەبەر چی یە؟
تەلەبە: ئایندە مامۆستا.