ڕۆژ ڕۆژی مەفعول بیهییە
2022-05-25 10:08:32
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
ئەم ژیانە خۆڵبارینە و من ڕەبومە
کوردێکی نەتەوەییم و
حەنان فەتلاوی خەسومە
وەزع تەنوری داگیرساو ، من نانەوا
مەسئولمان ڕەقصی شەرقییە
ئێمەش ئاوازی نەینەوا
ڕق ئەستورە ، وەک لێوی کچی ئەمڕۆیە
دەسەڵات حەزی لە ڕاپە
خەباتیش ڕێک فەتەڕۆیە
شعور نوستوو ، عەقڵ غایب
شەکوای حاڵمان
هەرێ لەیلێی شەماڵ صائیب
من کوەیت و ئەو ئەمیرە
هیچ دوعایەک گیرا نابێ
جنێویشمان بێ تەئسیرە
من کلاسیک ئەو عاشقی سریالییە
وەختی خۆی فاعیل موهیم بوو
بەڵام ئێستا
ڕۆژ ڕۆژی مەفعول بیهییە
وەعدی ئەڵێی کارەبایە
هیچکەس متمانەی پێی نییە
ئیحساس نەما
ئینسانەکان بون بە ڕۆبۆت
خودا کەی بێ
سەبەبکارمان ببەیت بۆ خەزێنەکەی خۆت ؟
بابهتی پهیوهندیدار