Draw Media

بەعزە شتێک

2022-05-22 12:02:03


دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

 

لەم جیهانە بێ سەروبەرەدا کە مامۆستای وەرزشی ئۆنلاین ناوی ناوە جیهانی سێ و چارەک ، بەعزە شتێک ئیشارەتە بۆ بەعزە شتێکی تر . ئیشارەت نا ، ڕێک هاوەڵمەعنا و برای دایک و باوکیی یەکترین . یەعنی ئەتوانی بە کەماڵی ئیسراحەت ئەمیان بخەیتە جێی ئەو بێ ئەوەی هیچ کەسێک هاواری لێ بەرز ببێتەوە ، مەسەلەن :
*سەرداری ژنبرات ئیشی چی یە؟ وەڵا فەقیرە هێشتا هەر داواکاری گشتی یە …یەعنی بێکارە
*لەگەڵ خاڵۆزاکانتدا چۆنیت؟ عەینەن جاران موقتەدا و مالیکی لە یەک ئەسووین… مەبەستی لە تەبایی بەینی شیر و تیرە.
*حەزم لە شتی مەسئول و کافتریا نی یە…. یەعنی زۆر و بۆر
*مەرحەبای نەکەی ها .تا خوا حەز کا سیاسەتە… مەعنی ها لەبلەبان  و درۆزنە
*کە ئەگاتە سەر پڕۆژەکانی ئێمە ئەڵێ چڵکی دەستەکە بەش ناکات … فەقیرە  پارەی نی یە
*ئێرە قارچکەکانیشی بە عەمەل نایەن… مەقسود پەیامنێرەکانێتی
*زۆر کوردە.. یەعنی مەوزوع نی یە لێی نەزانێ
*مەوزوعەکە تۆزێ لەوەبەرهێنان ئەچێ… عەیب نەبێ فشە یە.
*دکتۆر گیان ڕۆژ بەڕۆژ موعارەزەتر ئەبم … مەخسەدی ئەوەیە وەزنی دائەبەزێ
*دەک خوا بتانکات  بە کەرتی گشتی.. یەعنی قڕتان تێ کەوێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand