عەجیب ئومور غەریب قەزییە
2022-05-20 17:27:52
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*شتومەک ناشیکڕیت کەچی هەرزان نابێ.
*کابرا کەس دەنگی نەداوەتێ کەچی پەڕلەمانتارە.
*پەکەکە خۆی باشترین ساحەی هەیە کەچی فتبۆڵێنەکەی هێناوەتە ئێرە.
*مەعمەلی کوردایەتی هیچ بەرهەمێکی نی یە کەچی شکور دایم لە قازانجدایە.
*کۆڕێک بۆ کتێبی سەرمایە کەی مارکس ڕێکخرا ، میوانەکان بە لێگزس و وەنەوشە هاتبون
*کتێب خوێنەری نی یە کەچی هەر چاپ ئەکرێ.
*لە حەفتاو شەشەوە پێشمەرگەیە کەچی لە حەفتاو چوارەوە ڕوخاوە.
*ئیعلامی حیزبی ئەو جۆرە خۆرەیە کە سێبەرەکەی لە خۆی گەرمترە.
*کەس عیلمی غەیبی پێ نی یە کەچی هەموومان ئەزانین سبەینێ زۆر لەمڕۆ خراپترە.
*لە وڵاتێکدا گیرمان خواردووە ئاسایش لە عارەق خێراتر زەلام ئەگرێ.
*موعارەزە محەلی غەسلیشی نی یە کەچی لە ڕقی دەسەڵات حەز ئەکات هەموو ڕۆژێ خۆڵباران بێ.
بابهتی پهیوهندیدار